“بیرت چووە كە شكستت خواردووە و زۆر لە پێستی خۆت دەرچووبووی”

غازی کەرکوکی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات (لاهور جەنگی) بیری چووە كە شكستی خواردووە بۆیە جارێكی دیكە ئەو چانسەی پێنادرێتەوە كە ئەو دەستەڵاتەی هەیبوو لەبەرژەوەندی خۆیی و دەوورووبەرەكەی بەكاربهێنێت، چونكە تا گەورە و خاوەن شكۆ بوو گوێی بۆ كەس نەدەگرت و زۆر لە پێستی خۆی دەرچووبوو.
غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: (لاهور جەنگی) تا لەناو یەكێتیدا بوو ئەو دەستەڵات و بڕیارانەی دەریدەكردن لە بەرژەوەندی خۆیی و دەوروبەرەكەیدا بوو، بۆیە مێژووی زۆرێك لە حوكمرانەكان هەروابووە لەسەردەمی حوكمرانی خۆیاندا زاڵم و زۆردار بوون، هەرچی یان ویستوە كردویانە، بەڵام كاتێك شكستیان هێناوە لە بچووكی خۆیاندا دەستیان بە هەرەشەی گەورە كردووە، وەك ئەوەی ئێستا بەسەر (لاهورجەنگی)دا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەیرلەوەدایە كە (لاهور جەنگی) تا ئێستاش بە عەقڵیەتی سەردەمی ئەو دەسەڵاتەی لەناو یەكێتیدا هەیبوو بیردەكاتەوە، نازانێت كە بۆ هەتاهەتایە لەناو یەكێتی دەركراون، لەكاتێكدا بیریشی چووە كە شكستی خواردوە، بۆیە مرۆڤ تەنها جارێك چانس یاوەری دەبێت كەنەزان و زاڵمبووی چاوەرێ مەكە جارێكی دیكە چانس بێتەوە یاوەرت و ببیتەوە خاوەن شكۆ.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكیتی ئەوەشی خستەڕوو (لاهور جەنگی) هێندە لە پێستی خۆی دەرچووبوو گوێی بۆ كەس نەدەگرت و زۆر خۆی بەگەورە دەزانی، بێگومان سەر ئەنجامی ئەو كەسانەی كە خۆیان بەگەورە دەزانن دواجار بچووكبوونەوەیانە وەك ئەوەی ئێستا لە (لاهور جەنگی)دا بەدیدەكرێت، بۆیە واباشتر واز لەو عەقڵیەتە بهینێت كە بیەوێت ژیانی كەسانی دیكە بكاتە قوربانی بەرژەوەندییەكانی خۆی.
وتەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە كە دوێنێ (بافل جەلال تاڵەبانی) ئەوەی ڕاگەیاند كە دەركراوەكانی ناویەكێتی تا یەك ملیۆن ساڵی دیكە ناگەڕێنەوە ناو یەكێتی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


