پارتی ناتوانێت کاندیدێکی بەهێز هاوشانی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریبکات

0
1065

SNN

ماڵپەڕی “العرب” لە راپۆرتێکی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە پارتی دیموکراتی کوردستان ناتوانێت کاندێکی بەهێز و لێهاتوو هاوشان وەک بەرهەم ساڵح، بۆ پۆستی سەرۆکۆماری عێراق دیاریبکات، سەرەرای ئەوەی کە دەنگێکی باشی لەم هەڵبژاردنەی عێراق هێناوە، بەڵام ناتوانێت ئەو عورفە سیاسییە بشکێنێت و کاندیدێکی بەهێز لە جێگەی بەرهەم ساڵح، کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دابنێت.

سەرەرای ئەوەی کە پارتی دەنگی تەواوی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی رابردوو و دەتوانێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن ئەو حزبەوە کەسێک دیاری نەکراوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و جێگرەوەی بەرهەم ساڵح.

لەکاتی ئێستادا پارتی هەریەکە لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق و لەگەڵ عەدنان موفتی وەزیری پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ئەگەری کاندید کردنیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام چاودێرانی سیاسی دەڵێن، بوونی ئەم هەموو کاندیدە لەکاتی ئێستادا لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار مانای ئەوە کە تا ئێستا کەسێکی بەهێزیان نەدۆزیەوەتەوە کە هاوشانی بەرهەم ساڵح بێت بۆ پۆستەکە، لە کاتی ئێستاشدا و لە ساحەی سیاسی عێراق بەرهەم ساڵح لەبەر ئەوەی کۆدەنگی و رەزامەندی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکای لەسەرە، ئەگەری بوونەوە بە سەرۆککۆمار بۆ جاری دووەم لە هەموو کەس بەهێزترە.

هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە ساڵی 2005وە لەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و توانویەتی بەشێوەیەکی زۆر باش و هەر لە سەردەمی سەرکردەی کۆچکردوو سەرۆک “مام جەلال”ەوە ئیدارەی بدات، پاشان فوئاد مەعسوم و پاشان بەرهەم ساڵح، هەر یەک لەو سێ سەرۆککۆمارەی عێراق کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون توانویانە تەواوی لایەنە سیاسییەکان لەژێر چەتری سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا کۆبکەنەوە بەبێ جیاوازی و کێشەکانیا چارەسەر بکەن، بەتایبەتی لە سەردەمی سەرکردەی کۆچکردوو مام جەلال.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this