یەکێتی لەبارەی وەرگرتنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان وەڵامی پارتی دەداتەوە

SNN
وتەبێژی یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە و دەڵێت: “بە ئیستحقاقی رەوای یەکێتی ئەو دوو کورسییەمان لە هەولێر و نەینەوا وەرگرتووەتەوە و لەسەر رێکارەکانمان بۆ بەدەستهێنانەوەی سێ کورسی کاندیدەکانی تری هاوپەیمانی کوردستان بەردەوام دەبین”.
ئه‌مین بابا شێخ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی یەکێتی و لە وەڵامی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “ئێمه دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی 2 كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ره‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه، به‌تانه‌و رێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی، واتا ئه‌م پێشێلكارییه به رێكاری یاسایی راستكراوه‌ته‌وه”.
ئاماژەی بەوەکرد: “ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان رێكار به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی 3 كورسی كاندیده‌كانی تری هاوپه‌یمانی كوردستان له بازنه‌كانی یه‌كی هه‌ولێر و بازنه‌كانی سێ و چواری نه‌ینه‌وا”.
وتیشی: “دڵنیاشین كه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستوره‌و ئه‌ركه‌كانی به پێی یاسا‌و ده‌ستور جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ستێوه‌ردانی له‌كاروباری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌و نایكات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


