
SNN
جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان، کە بەهۆی لێدوانێکیەوە ناکۆکی لەنێوان لوبنان و سعودیە دروستکردووە، بڕیاریداوە ئەمڕۆ هەینی دەستلەکاربکێشێتەوە.
قەرداحی رایگەیاندووە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆی لوبنان، بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت بە ئومێدی ئەوەی بەهۆی ئەوەوە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعودیە کۆتاییان پێبێت.
ناوبراو وتوویەتی: “لە سەرەتای دروستبوونی ئەو ناکۆکیەوە وتوومە کە ئەگەر بە دەستلەکارکێشانەوەم کێشەکان چارەسەر دەبن ئەوا من ئامادەم دەستلەکاربکێشمەوە”.
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم قەرداحی لە چاوپێکەوتنێکیدا وتبووی: “حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریدەکرێن، دژی دوژمنکارانی دەرەکی بەرگری لەخۆیان دەکەنو هاوپەیمانییەکەی سعودیەش ماڵ، گوند، پرسەو زەماوەند بۆردومان دەکات”.
ئەم لێدوانە قەیرانی دیپلۆماسی لەنێوان لوبنان و سعودیە و ئیمارات دروستکرد.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



