توێژینەوەیەک: ئەگەری هەیە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببێتە هۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک

کۆرۆنا
SNN
لە ئەفریقای باشوور یەکەم توێژینەوە ئەنجامدراوە سەبارەت بە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و دەرکەوتووە کە ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای خۆشاردنەوەی لە سیستمی بەرگری لەش باشترە و بە مانایەکی دیکە جەستە توانایەکی کەمتری هەیە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی
تیمێك لە شارەزایانی پزیشکی سەر بە پەیمانگەی نیشتمانیی ئەفریقیای باشوور بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن-یان کردووە و تیێدا بەو ئەنجامە گەیشتوون، کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە بەراورد لەگەڵ زنجیرەکانی دیکەی کۆرۆنا توانای خۆدزینەوە و خۆشاردنەوەی لە سیستمی بەرگری لەش زیاترە و بەم هۆکارەش ئەگەری هەیە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببێتە هۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک تەنانەت ئەوانەشیان، کە هەڵگری رێژەیەکی بەرزی دژە تەنەکانن.
لێکۆڵینەوەکە بەشێكە لە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی تیمی شارەزایانی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەفریقیای باشوور کە لە مانگی ئاداری ساڵی 2020وە دەستیان پێکردووە و پشکنینیان بۆ زیاتر لە 2 ملیۆن و 800 هەزار تووشبووی کۆرۆنا کردووە و تێیدا دەرکەوتووە لەو ژمارەیە زیاتر لە 35 هەزار تووشبوو هەن، کە بۆ چەند جارێک تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە.
شارەزایان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە بەراورد بە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا، 2.4 هێندە زیاترە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



