
SNN
وەزارەتی پێشمەرگەرايگەياند: لە میحوەری يەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپەی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکمان دەست پێکرد.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
باسی لەوەشکرد : لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی ( 3و5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( 17و9)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە: شایانی باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ، کە پێشتر کراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


