لە سلێمانی و هەڵەبجەوە هاوكاری لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە دروشمی (ئازارەكانتان ئازاری ئێمەشە) لەپێناو كۆكردنەوەی زۆرترین هاوكاری و بەدەمەوەچوونی خێرای لێقەوماوان و زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر، لە شارەكانی سلێمانی و هەوڵەبجە كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری ڕاگەیاندراوە، هاوكات ( بافل جەلال تاڵەبانیش) ئامادەیی خۆیی و ئیدارەی یەكێتی نشتیمانی كوردستانی بۆ هەر هاوكارییەك دەربڕیوە.
دیاری محەمەد، یەكێك لە ئەندامانی كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەركێكی مرۆڤدۆستانە و هاونشتیمانیانە و بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی خێرای هاووڵاتیانمان لە شاری هەولێر بە دروشمی ( ئازارەكانتان ئازاری ئێمەشە) بە بەشداری دەیان ڕێكخراوی بواری كۆكردنەوەی هاوكاری و بەدەمەوەچوونی لێقەوماوان كەمپینێكی تایبەتمان بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بە پەلە ڕاگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆكردنەوەی هاوكارییەكان خۆی لە دابینكردنی پارە و پێداویستی ناوماڵ لەڕاخەر و فەرش و بەتانی و ئامێرەكارەباییەكانی وەك سەلاجە و تەباخ و گەرمكرەوە و هەر پێداویستیەكی دیكە كە هاووڵاتیان لەم وەرزەدا پێویستیانە، هاوكات هاكارییەكانیش لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەت و بە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكان دەگەیەندرێتە زیانلێكەوتووانی شاری هەولێر.
ئەو ئەندامەی كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری باسی لەوەشكرد، هاووڵاتیان لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی دەوروبەری سلێمانی و هەڵەبجەوە دەتوانن پەیوەندی بە كەمپینەكەمانەوە بكەن و هاوكارییەكانیان بگەیەننە دەستمان تا بە زووترین كات هاوكاری و پشتیوانییەكان بگەیەننە زیان لێكەوتوانی هەولێر، بۆ ئەومەبەستەش هاووڵاتیان دەتوانن سود لەم ژمارە تەلەفۆنانە وەربگرن بۆ گەیاندنی هاوكارییەكانیان( 07701574850) یاخود (07736989537).
ئەو رێكخراوانەشی كەمپەینەكەیان راگەیاندووە بریتین لە ڕێكخراوی گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی و مەدەنیەت، ڕێخراوی گەشە بۆ تواناكاتی لاوان، ڕێكخراوی لانەی منداڵانی كوردستان، ڕێكخراوی پەرەپێدای دیموكراسی و مەدەنیەت، ڕێكخراوی ڕێدۆز، ڕێكخراوی بێنازی شەهیدان، سەنتەری هاوبەشیی لوڕ.
لەلایەكی دیكەوە لە پەیامێكی تایبەتیدا بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر، ( بافل جەلال تاڵەبانی) وێڕای گەیاندنی پرسەو سەرەخۆی بۆ كەسوكاری ئەوكەسانەی بوونەتە قوربانی لافاوەكە، لەهەمان كاتیشدا ئامادەیی خۆیی و یەكێتی نشتیمانی كوردستانی بۆ هەر هاوكارییەك دوپاتكردووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


