رەغدی کچی سەدام لە ساڵیادی لە سێدارەدانی باوکی پەیامێکی بڵاودەکاتەوە

رەغد سەدام حسێن
SNN
ئەمڕۆ 30ی کانوونی دووەم، 15 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق تێدەپەڕێت. بەم بۆنەیەوە رەغد سەدام حوسێن، کچە گەورەی سەدام پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە سەرەتا بە ئایەتێکی قورئان دەستپێدەکات و ئایەتەکە ئاماژە بۆ سەرکەوتن دەکات و رەغد دەڵێت: “باوکم رەتیکردەوە عێراق بەجێبهێڵیت و شەهیدبوونی هەڵبژارد”.
رەغد لەو پەیامەیدا، کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە رووی دەمی دەکاتە عێراقییەکان و دەڵێت: “لەساڵی 2003ەوە شەڕتان لەپێناو خاکتان کردووە و بەرگریتان لێکردووە و دەستتان بەخێراترین بەرگری کرد، کە مێژوو تۆماریکردبێت، رەغد لە پەیامەکەیدا دەچێتە سەر باسی خۆی و بەڵێنی ئەوە دەدات رێگەی باوکی بگرێتەبەر و دەڵێت: “رەنگە هەندێک باوەڕی پێمان نەبێت بۆ تەواوکردنی ئەو رێگەیە، هەندێکیش لەسەر رێگەمان دەوەستن، ئەمە دواماندەخات، بەڵام لە تەواوکردنی ئەو رێگەیە رامانناگرێت”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



