لە سبەینێوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ شەپۆلێکی بەفرو باران دەستپێدەکات

SNN
ئاراس جەبار شارەزایی بواری کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی دۆخی کەشوهەوا، لەماوەی رۆژانی 13 تا 15 ی ئەم مانگە پێشبینی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز و شێداری دەریای سوور و ناوەراست دەکرێت بە ئاراستەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانەوە کە دەبێتە ھۆی بارانبارینێکی زۆر لە تەواوی ناوچەکەدا و بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک زۆرترین کاریگەری دەبێت.
دەشڵێت، لەو ماوەیەدا ئەگەری بارینی 40 تا 150 ملیمەتر زیاتر باران ئەبێت وە پشتیوان بەخودا لە تەواوی ئەو ناوچانەی تا ئێستا بارانی پێویست نەباریوە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا ئەبارێت و پەڵە دەدات.
ئاراس جەبار باسى لەوەشکردووە، لە کۆتایەکانی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەدا لە رۆژانی 16 و 17ی مانگ شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکە دەگرێتەوە کە بارستە ھەوایەکی تا رادەیەک ساردی جەمسەری باکووری لەگەڵدا دەبێت و بەشێوەی بەفر بارین لەتەواوی ناوچە شاخاویەکاندا کاریگەری دەبێت و لە سەنتەری ھەندێ لە شارەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



