عێراق 350 هەزار تەن برنجی ئەمریكی كڕیوە و بەشی هەرێمی كوردستانیش ڕەوانەكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بڕێكی زۆر برنجی ئەمەریكی گەیشتووەتە كۆگاكانمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر بریكارەكاندا دابەشی دەكەین، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراقی بڕی زیاد لە 350 هەزار تەن لەو برنجەی لە ئەمەریكا كڕیوە بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا لە سەبەتەی خۆراكیدا بڕێكی زۆر لە برنجی ئەمەریكی گەیشتووەتە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی، دوای دەرچوونی لە پشكنین و تاقیكردنەوە، بەسەر بریكارەكانی خۆراك دابەش دەكرێت، ئەو بڕەشی گەشتووەتە هەرێمی كوردستان پشكی پارێزگاكانی هەرێمە لەو 350 هەزار تۆن برنجەی كە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ئەمەریكای كڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو برنجەی گەشتووەتە كۆگانمان لەجۆرێكی باشە بەڵام چاوەڕێی ئەوەدەكەین لە پشكنین دەربچێت و پاشانیش لە مانگەكانی داهاتووشدا ئەو برنجە ئەمەریكییە لەلایەن بریكارەكانی خۆراك دابەش دەكرێ بەسەر هاووڵاتییاندا
لای خۆیەوە شەوكەت محەمەد، بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: لەسەبەتەی سێیەمی خۆراك تەنها برنج و زەیتەكەی دابەشنەكرابوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا برنجەكەیمان بەدەست گەیشت و دەستكرا بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا و تەنها زەیتەكەی ماوە كە دابەشبكرێـت.
ئاماژەی بەوەكرد دوای ئەوەی بەغدا ماددە خۆراكییەكانمان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بۆ ڕەوانەدەكات، دەست بەدابەشكردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


