
SNN
ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جێگیرکراون، بۆ نۆ مانگی دیکە درێژ کردەوە.
ستیفن هێبيستريت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا، لە لێدوانێکیدا لە بەرلین، ئاماژەی بەوە کرد: ئەنجوومەنی وەزیران ماوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق تا 31ی تشرینی یەکەمی 2022 درێژ کردووەتەوە.
باس لەوەش کرا: کە لە بڕیارەکەدا، ژمارەی سەربازان تا 500 سەرباز سنووردار کراوە.
سەربازانی ئەڵمانیا لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، مەشق و راهێنان بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا دەریکردووە، رۆژی هەیینی لە ئەنجوومەنی یاسادانانی فیدراڵیی (Deutscher Bundestag) ئەو وڵاتە گفتوگۆی لەبارەی بکرێت و پەسەند بکرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش



