سێ کەس لەسەر هەڵخەڵەتاندنی کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکران

SNN
سێ کەس لە دهۆک کە لە سناپچات و ئینستاگرام کچانیان هەڵدەخەڵەتاند و لەژێر هەڕەشەدا پارەیان لێ وەردەگرتن، دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند سێ گەنجیان دەستگیرکردووە کە لە ڕێگەی سناپچات و ئینستاگرام کچیان خەڵەتاندووە و لە یەکێک لە کارەکانیاندا زیاتر لە 16 ملیۆن دیناریان لە کچێک وەرگرتووە.
پۆلیسی دهۆک رایگەیاندووە لە یەکێک لە کەیسەکاندا، ئەو سێ تۆمەتبارە بە فێڵ بڕی 16 ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە.
یەکێک لە گەنجەکان دەڵێت، بە کچەکەی وتووە، “دوو هاوڕێکەم توشی کێشەیەکی گەورە بوون و دەستگیرکراون، بۆ ئازادکردنیان پێویستیان بە پارەیە، ئەگەر هاوکاریان نەکات توشی کێشەی گەورە دەبن.”
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، کچەکە تەمەنی هێندە گەورە نەبووە ئەو پارەیەی هەبێت، بەڵکو پارەکەی لە ماڵەوە دزیوە و پێی داون، دەشڵێت، “بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکەین ئاگاداری منداڵەکانیان بن کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.”
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026 -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
36 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
43 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026



