ئەمریکا: وەڵامی هێرشە مووشەکیەکەی سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەدەینەوە

SNN
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئێران تۆمەتباردەکات بەوەی لەپشت هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بووە و هۆشداریش دەدات لەوەی “لەکاتی خۆیدا وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە”.
جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی کەمی مووشەکەکان گەیشتوونەتە ناوچەی سەوز و هێشتا بەرپرسانمان لە باڵیۆزخانە زیانەکان هەڵدەسنگێنن، باسی لەوەش کرد کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداربوونی دوو هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.
کێربی هۆشداریدا لەوەی ئەمریکا لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە و وتیشی “پێشتریش وتوومە، ئێمە ئەو کارە دەکەین کە پێویستە بۆ پاراستنی گەلەکەمان بیکەین”.
کێربی رایگەیاند: ئەمەریکا لە ڕێگەی دیکەشەوە ئێرانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە زۆر جدیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە و بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


