ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیار دیناری ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانقی هەرێم، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە ناردنی ئەو پارەیە لە ساڵی نوێدا ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە كە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەمانگەكانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 200 ملیار دینار وەك یەك سولەفەی ساڵی 2022 بۆ ئەومەبەستەش نوسراوی ڕەزامەندی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ گرتنەبەری ڕێكارەكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە بۆ حكومەتی هەرێم بەمەبەستی خەرجكردنی لە مووچەی فەرمانبەراندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو 200 ملیار دینارە دەگاتە هەرێمی كوردستان، بەوەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 خێراتر دەكرێت و هاوكات ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی ئەو 200 ملیار دینارە ئامادەكاریش دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2022 بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، دەربڕینی ڕەزامەندی حكومەتی عێراق بەناردنی 200 ملیار دیناری دیكە لە ساڵی 2022 سەلمێنری ئەوەیە كە ناردنی ئەو پارەیە لە مانگەكانی داهاتووتریش بەردەوامی دەبێت، و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە دەوترت ناردنی 200 ملیار دینارەكە تا كۆتایی ساڵی 2021 ڕەوانە دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


