تا ئێستا بەتەنیا خێرخوازان قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێریان کردووەتەوە

0
585

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی لەمساڵدا سێ‌ جار لافاو لەچەند شوێنێكی شاری هەولێر ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە 12 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە وبەهەزاران ماڵیش زیانی ماددییان بەركەوتووە، بەڵام تائێستا لەلایەن حكومەتەوە قەرەبووی هاووڵاتیان نەكراوەتەوە جگە لەو هاوكارییانەی كە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینكراوە،

محەمەد میرزا، یەكێك لەو هاووڵاتیانەی شاری هەولێر كە بەهۆی لافاوەوە ئاو چووەتە ماڵەكەی بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەسەر لافاوی یەكەمی هەولێر تێپەڕیوە و هاوكات دووجاری دیكەش لافاو ڕوویداوەتەوە بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم قەرەبووی نەكردووینەتەوە، لە كاتێكدا هەموو كەلوپەلی نێو ماڵەكەمان لافاو بردی و ژێر ئاوكەوت، هەروەها ئۆتۆمبێلی كوڕەكەشم بەر لافاو كەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگەلەوەی لەلایەن كۆمەلێك لە خێرخواز و هاووڵاتیانەوە كۆمەكیمان كراوە و بەشێك لە پێداویستییەكانیان بۆ دابینكردوین لەلایەن حكومەتەوە هیچ هاووكاریی و بەدەمەوە چونێكامان نەكراوە تەنها كۆمەلێك كەس بەناوی قەرەبووكردنەوەوە هاتوون ناویان تۆماركردوین بەڵام هیچمان بۆ نەكراوە، بۆیە داواكرین حكومەت قەرەبوومان بۆبكاتەوە.

SNNبۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری قەرەبوونەكردنەوەی هاووڵاتینی زیانلێكەوتوو، پەیوەندی بە لایەنەپەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەولێرەوەكرد بەڵام بە بیانووی ئەوەی جارێ‌ سەرقاڵی وردەكاری تۆماركردنی زەرەروزیانەكانن ئامادەنەبوون وردەكاری بخەنەڕوو.

شەوی١٧ی مانگی ڕابردوو، لافاوێكی بەهێز چەندین شوینی هەولێری گرتەوە و بەو هۆیەوە ١٢كەس گیانیان لەدەستدا و زیانی زیاتر لە ٢١ ملیاردیناری بەر خەڵك و شوێنەگشتییەكان گەیاند و زیاتر لە دوو هەزار و ٩٠٠خانووی هاوڵاتیان بەر لافاوەكەی هەلێر كەوت و توشی زیانێكی زۆر بوونەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this