SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: ئەمریکا، دوو پارچە شوێنەواری دەگمەن کە مێژووکەیان بۆ چوار ھەزار ساڵ بەرلە ئێستا و سەردەمی شارستانیەتیی (ئور) دەگەڕێتەوە، رادەستی عێراق دەکاتەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: بە ھەماھەنگیی و ھاوکاریی نووسینگەی لیکۆلێنەوەی نیشتمانیی ئەمریکا، دوو پارچە شوێنەوار کە مێژووکەیان بۆ چوار ھەزار بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە، رادەستی کۆنسولخانەی گشتیی کۆماری عێراق لە شاری لۆس ئهنجلس دەکرێنەوە.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە: کە یەکێک لە پارچە شوێنەوارەکان، تابلۆیەکی بزمارییە و دەگەڕێتەوە بۆ شاری ئور، ئەوەی دیکەیش بەشێکە لە نووسینێکی دەگمەنی بزماریی و دەگەڕێتەوە بۆ شاری دێرینی بابل و لە ھەموو جیھاندا، تەنھا ئەم دوو پارچە شوێنەوارە بوونیان ھەیە کە بۆ فێرکردن، بەکارھێنراون.
باسی لەوەش کردووە: کە پارچە شوێنەوارەکان لە میانی ھەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بۆ راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە بە یاسایی بارزگانیی بە شوێنەوارەکانی عێراقەوە دەکەن، دەستیان بەسەردا گیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت: کە لە میانی رێوڕەسمێکدا لە 20ی ئەم مانگە، پارچەکان رادەستی کۆنسولخانەی گشتیی عێراق لە شاری لۆس ئهنجلس دەکرێنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش



