
بۆری نەوت
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەکانی تورکیا رایگەیاند: شەوی رابردوو بەهۆکارێکی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لەپارێزگای کاهرەمانمارسی تورکیا تەقیوەتەوە، بەوهۆیەش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لەدیوی تورکیا و لەپارێزگای کاهرەمانمارس تەقیوەتەوە، دوای رووداوەکەش بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنەکە، تائێستاش هۆکاری تەقینەوەکە نادیارە، بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان درێژاییەکەی 511 کیلۆمەترە و لەلایەن کۆمپانیای کار و روسنەفتەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، لەرێگەیەوە مانگانە بەتێکڕا 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
پەیوەست بە کاریگەری ئەم وریا حسێن، بەرێوەبەری رێکخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هەرچەندە هیچ پشکێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبۆریەکەدا نیە، واتە بۆریەکە تەواو هی کەرتى تایبەتە، بەڵام هەر رۆژێکى تەقاندنەوەى بۆریەکە زیانى ماددى بەر خەزێنەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەوێت، ئەویش بەهۆى ئەوەى نەوت هەناردە ناکات، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەرى لەسەر موچەى فەرمانبەران دەبێت.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


