
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی.
– خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
– ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
6 hours لهمهوپێش



