
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغدا ڕانەگیراوە و بەردەوامی هەیە، هاوكات ئەگەر باج و ڕسومات لە سەر هاوردەكردنی بەنزین لاببرێت ئەوا نزیكەی 50 دینار لە نرخەكەی دادەبەزێنێت، بەڵام گرانی بەنزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بەغدا ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی رانەگرتووە و ناوبەناو دەینێرێت و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و بەرهەمە سوتەمەنییەكانی سلێمانیەوە دابەشدكریت بەسەر بەنزینخانەكانی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی، ئەمەش تاڕادەیەكی باش كاریگەری هەبووە لەسەر ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن بەنرخێكی هەرزانتر بەنزینیان دەت بكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕێك بنێردرێت ئێمە وەك بەنزینخانەكان دابەشی دەكەین، بەڵام شێوازی دابەشكردنی بەسەر بەنزینخانەكان و زیادكردنی بڕەكەی پەیوەندی بە نەوت و كانزاكانی سلێمانی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە، هاوكات ئەو بڕەی كە بەغدا دەینێرێت لیتری بە 690 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرێت، بەڵام ئەمە بڕێكی كەمە و بەنزینی بازرگانیش كە سێ جۆری هەیە لە 750 دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو سەروو هەزار دینار، ئەوەش بەراورد بە ڕابردوو نرخێكی زۆرە.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر باج و ڕسوماتەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین دانراون لاببرێن، ئەوا نرخی لیترێك بەنزین نزیكەی 50 دینار دادەبەزێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بەرزبوونی نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


