هاووڵاتيانی ئەم وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤيزە سەردانی عێراق بکەن

SNN
باڵيۆزی ئێران ڕایانگەیاند: حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ئێران بۆ سەردانی عێراق لە مانگی ئازاردا ھەڵبگرێت.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنیداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەو ھاووڵاتییە ئێرانیانەی کە لە دەروازە سنورییەکانەوە سەردانی عێراق دەکەن.
مەسجدی ئاماژەی بەوەکردووە: ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی ئێران لە مانگی ئازاری داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەروازە سنوورییە وشکانییەکانەوە سەردانی عێراق دەکەن.
پشتریش ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی یەکتر، بۆ ئەوانەی کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن، بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە وتيشيان ” بڕيارەکە لە دوای کۆتايهاتنی پەتای کۆرۆنا جێبەجێدەکرێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



