هۆشدارییەکی بەپەلە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشکەوە دەدرێت

مریشک
SNN
کۆمەڵەی پاراستنی مافی کێڵگەپەلەوەرییەکان، داوایەکی بەپەلە لە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و یەکە ئیدارییەکانی سلێمانی دەکات کە بە خێرانی فریایان بکەون تا نرخی مریشکی سپی بەرزنەبووەتەوە.
نازم عەبدوڵا جاف سەرۆکی کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی یەک تەن عەلەفی مریشک بەرزبووەتەوە بۆ 80 دۆلار، ئەمەش مەترسی زۆر لەسەر ئیفلاسبوونی کێڵگەکانی پەلەوەری و بەرزی نرخی بەرهەمهێنانی مریش دەکات، بۆیە داوا دەکەین بەزووترین کات وەزارەتی کشتوکاڵ رێگە بە هاتنی عەلەف بدات لە وڵاتی ئێرانەوە”.
نازم ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی عەلەفدا، بەهەمانشێوە نرخی دەرمان و ڤیتامینی مریشک بەرزبووەتەوە، بەهەمانشێوە نرخی غازیش بەرزبووەتەوە، کە دواجار ئەمە هەمووی کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی مریشک و بارگرانی بۆ سەر هاووڵاتیان.
لە کۆتایشدا داوا دەکات کە تاکە چارەسەر بۆ ئەم دۆخە ئەوە کە عەلەف لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی عێراق و هەرێم بکرێت تا نرخەکەی دابەزێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوا دەکات وەزارەتی کشتوکاڵ لەو بابەتانی لەسەرەوە باس کراوە هاوکاری دەواجنەکانی هەرێم و بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش



