فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان دەستپێكرد

بایکۆتی دەوام
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بایكۆتی دەوامیان كرد و دەستیان لە كاركانیان هەڵگرت.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئێمە ئاگادارین كە داهاتێكی زۆر هەیە و هەر داهاتی وەزارەتەكەی ئێمە بەشی زۆرێك لە مووچەی وەزارەتەكان دەكات، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مووچەكانیان دوادەكەوێت، ئاشكراشیدەكەن جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەهای دۆلاریش بەرزبووەتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە گۆڕانكاری لە شێوازی دابەشكردنی مووچە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بكات.
لە بەدواداچوونێکی پێشتری SNNنا ئەوە ئاشکرا کراوە کە ژمارەیەک لە بەرپرسی پارتی لە وەزارەتی دارایی هەرێم، دەستیان هەیە لە دواخستنی ناردنی مووچە بۆ بانکەکانی سلێمانی تا پارەی تێدا نەمێنێت، بەجۆرێک گەر لە رۆژێکدا وەزارەتی کارەبا مووچەی وەربگرێت لە بانکەکانی هەولێر هەر ئەو رۆژە پارەی بۆ دابین دەکەن، بەڵام رۆژێک یاخود دوان درەنگترە پارە بۆ بانەکانی سلێمانی دەنێرن تا هەمان وەزارەت لە سلێمانیدا درەنگتر مووچە وەربگرێت و مەبەست لەم کارەی پارتی توڕکردنی هاووڵاتیانی سلێمانییە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



