
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رايگەياند: رووبەڕووی گرفتی كەمی دەرمان بووينەتەوە و ئەگەر بەزوترین كات گرفتەكە چارەسەر نەكرێت ئەوا حاڵەتی نەخوازراو روودەدات و بارگرانیەكی زۆریش لەسەر كەسوكاری نەخۆشەخان دروست دەبێت.
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن ( بافل جەلال تاڵەبانی) هاوكاری نەخۆشخانەكەمان كراو توانی چەندین جۆر دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەكەمان دابین بكات، ئەمە هۆكارێكی باش بوو بۆ كەسوكاری نەخۆشەكان كە بتوانن هەر لە ناو نەخۆشخانەكەدا دەرمانەكانیان دەستبكەوێت و هیچ بڕەپارەیەك نەدەن بۆ كڕینی دەرمان، بەڵام لەئێستادا خەريکە رووبەڕووی گرفتی كەمی دەرمان ببینەوە بەهۆی ئەوەی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە دەرمانمان بۆ دابینناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا جگە لە كەمبوونەوەی دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەكەماندا لەهەمان كاتیشدا پێداویستییە پزیشكییەكانمان ڕووی لەكەمی كردووە، بۆیە ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوامی هەبێت ئەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هیچ دەرمانێك نامێنێت لەنەخۆشخانەكەماندا و گرفتەكە گەورەتر دەبێت ئەو كات كەسوكاری نەخۆشەكان دەبێت بەناچاری ڕوو لە نۆرینگە ئەهلییەكان بكەن بە نرخێكی زۆر دەرمانەكانیان دەست بخەن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەركی حكومەت و وەزارەتی تەندروستییە بێنە سەرهێڵ و گرفتی كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان چارەسەر بكەن، چونكە سێكتەری تەندروستی نابێت بەهیچ شیوەیەك پشتگوێبخرێت بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
لەماوەی رابردوودا، بافل جەلال تاڵەبانی هاوكاری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كردوو و بڕێكی باش دەرمانی بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابینكرد.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



