مامۆستایەكی زانكۆ: هاوشێوەی سێكتەرەكانی دیكە زانكۆكانی هەرێمیش لە قەیراندان

SNN-عەلی حەمە سەعید
مامۆستایەكی زانكۆ ئاماژە بەوەدەكات ئاستی زانستی زانكۆكان بەراورد بە زانكۆ جیهانییەكان و زانكۆی وڵاتانی دەوروبەری هەرێمی كوردستان وەك پێویست نییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەوە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە پلانی هەبێت بۆ پێشخستنی بواری زانستی زانكۆكان بۆیە هاوشێوەی سێكتەرەكانی دیكە زانكۆكانی هەرێمیش لە قەیراندان بۆ ئەوەش ڕێگاچارەی گونجاو دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی زۆری ئەو گەنجانەی كە دێنە زانكۆكانەوە و وەك خوێندكار لەبەشەجیاوازەكان وەردەگیرێن، ئاستی زانستیان وەك پێویست نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هیوایەك نەماوە بۆ ئەو خوێندكارانە ئاخۆ لەدوای چوار ساڵ خوێندن چارەنوسیان بەكوێ دەگات ئەمە وادەكات كە خوێندكاران زۆر گرنگی بە ئاستی زانستیان نەدەن تەنها هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن كە تەنها بڕوانامەیەكیان هەبێت، بەڵام بەشێكی خوێندكاریشمان هەن كە بەڕاستی بۆ فێربوونی زانست دێنە زانكۆكانەوە مەبەستیانە فێر ببن.
ئەو مامۆستایەی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەرز بكەینەوە دەبێت حكومەتی هەرێم بودجەیەكی ساڵانە بۆ ( ڕیسێرچ )ی زانستی و ئەنجامدانی توێژنەوەی زانستی لە زانكۆكان تائێستا حكومەتی هەرێم نەگەیشتووەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت بودجەیەكی ساڵانە هەبێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، هەروەها دەبێت دەرگا بەڕووی مامۆستایانی زانكۆ واڵابكرێت بۆ ئەوەی بۆ هەر وڵاتێك دەیانەوێت بڕۆن لەگەڵ زانكۆكانی جیهان كاربكەن لە تاقیگەكاندا توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدەن ئەوكات دەتواندرێت ئاستی زانستی زانكۆكانی هەرێم زیاتر بەرز بكرێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



