عێراق پلانى هه‌یه پاره‌ى زیاده‌ى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شبكات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئابووریناسێكى عێراقى شیكردنه‌وه بۆ پڕۆژه‌ى دابه‌شكردنى پاره‌ى زیاده‌ى نه‌وت ده‌كات به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا به‌شێوه‌ى كاش و ده‌ڵێت: “تاكه به‌ربه‌ستى گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتیه له نه‌بوونى یاسا”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وت بۆ سه‌روو 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى جیهاندا وایكردووه داهاتى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادبكات، هه‌ربۆیه به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له ئێستادا تاوتوێى پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه واده‌كات پاره‌ى زیاده‌ى نه‌وت به‌شێوه‌ى كاش و دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا، پڕۆژهیهكهش به‌شێوه‌یه‌كه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پاره‌ى به‌رده‌كه‌وێت و رێژه‌ى پاره‌كه‌ش به‌پێى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌بێت كه نرخى نه‌وت به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت مانگانه، هاوكات له ئه‌گه‌رى وه‌ستانى نرخه‌كه له ئاستێكى دیاریكراودا رێژه‌ى 50٪ى داهاته‌كه‌ى ده‌درێت به هاووڵاتى.
عه‌بدولڕه‌حمان مهسدهرانى، شاره‌زایی ئابوورى عێراق له‌باره‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌ڵێت: “پێدانى 50٪ى داهاتى نه‌وت به هاووڵاتى یان زیاده‌ى پاره‌ى نه‌وت له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخهكهیدا پڕۆژه‌یه‌كى مه‌حاڵ نییه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه و ئه‌كرێت ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێویستى به‌وه‌یه كه له په‌رله‌مان ياساى بۆ ده‌ربكرێت”.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئابوورییه باس له به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، “وه‌ك پێشتر وتم، ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام به‌ربه‌ستى خۆشى هه‌یه، بۆ نموونه، ئه‌نجامدانى له ئێستادا به‌هۆى ئه‌وه‌ى داتاى پێویست نییه له‌به‌رده‌ست بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى عێراق كارێكى قورس ده‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى عێراق سه‌رجه‌میان كارتى نیشتمانیی و هه‌ژمارى بانكییان نییه تاوه‌كو ئه‌و پاره‌یه‌یان به ئاسانى به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت”.
به وته‌ى عه‌بدولڕه‌حمان مهسدهرانى، “ئه‌كرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه له داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت و سوودى زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به هاووڵاتییان به گشتى و چینى ناوه‌ڕاست و هه‌ژار به‌تایبه‌تى”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



