زیندانیانی بادینان: ڕێگری لە ئێمە دەكرێت بۆ خوێندن و بڕوانامەش دەدرێت بە بكوژان

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە بە یەكێك لە بكوژانی مامۆستایاەكی ئاینی شاری هەولێر، دەستگیركراوان و زیندانیانی بادینان ئاماژە بەوەدەكەن دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر رێگری لەخوێندنی زیندانیانی بادینان دەكەن بەڵام بەناوی چاكسازی كردن، دەرفەتی خوێندن و پێدانی بڕوانامە بۆ بكوژێك دەخەنە چوارچێوەی چاكسازیكردنی تاوانبارانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە مەراسیمێكی تایبەتدا ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە بۆ یەكێك لە تاوانبارانی بكوژی مامۆستایەكی ئاینی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئەوە نیگەرانی زیندانیانی بادینانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئاماژەیان بەوەكردووە كە زیندانیانی بادینان بە نایاسایی و نادیمۆكراسی سزادراون، ئێستاش ماوەی سزاكەیان تەواو بووە و رێگری لە ئازادكردنیان دەكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كاتێك وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بەناوی چاكسازی سەردانی بكوژی مامۆستا هۆشیار دەكات و ڕێزیان لێدەنێت و بڕوانامەیان پێدەبەخشێت، ئەی بۆچی ئامادە نییە چاوی بە زیندانیانی بادینان بكەوێت لە كاتێكدا لە ئێستا لە مانگرتندان و دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە لە كاتی سەردانیكردنی زیندانیانی بادینان سوكایەتی بە كەسوكاری زیندانیان دەكرێت، رێگێری لە پێدانی كتێبە مۆلەتپێدراوەكان دەكرێت، زیندانیان لێك جیادەكەنەوە دەیان پێشێلكاری دیكە بەرامبەر زیندانیانی بادینان كراوە بەڵام وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لێپرسینەوەی لەگەڵ بەرپرسانی چاكسازی هەولێر نەكردووە، بەڵام لەژیر پەردەی مافی مرۆڤ ئاهەنگ بۆ بكۆژێك رێكدەخەن .
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



