
SNN
چین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا لە ژمارەیەک بواردا ڕادەگرێت، لەنێویاندا لە نێوان فەرماندە سەربازییەکانی لە گۆڕەپانەکەدا و سەبارەت بە دانوستانەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا، ئەمەش بەهۆی سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تایوان زیاتر پەرەی سەندووە.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە: کە هەروەها هاوکارییەکانی لەگەڵ واشنتۆن ڕادەگرێت لە بارەی ڕێگریکردن لە تاوانی سنووربەزاندن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، کە بوارێکە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا کە بەرپرسانی ئەمەریکا دەرفەتی هاوکاری تێدا دەبینن.
چین بە تووڕەییەوە دوای ئەوەی لە ماوەی 25 ساڵدا یەکێک لە بەرپرسە هەرە باڵاکانی ئەمەریکا سەردانی ئەو دوورگەیەی کرد کە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەرە و ئەو وڵاتە بە سەروەری خاکی خۆی دەزانێت، ڕۆژی پێنجشەممە دەستی بە مەشقی سەربازی کرد لە دەریا و ئاسمانی دەوروبەری تایوان. مەشقەکان بە چەکی ڕاستەقینە بوون کە گەورەترین مەشقی سەربازی چینە لە گەرووی تایوان دا ئەنجامدرا بێت، بڕیارە تا ڕۆژی یەکشەممە ئەو مانۆرە سەربازییە بەردەوام بێت.
لەبەرامبەردا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ناوچەیی ئاسیا لە کەمبۆدیا رايگەياند: “هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەم وەڵامە سەربازییە توندە و ناپێویستە”، وتيشی”ئێستا چين کردەوە مەترسیدارەکانیان بردۆتە ئاستێکی نوێوە.”
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



