
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى ئارد و گه‌نم و خۆراك هه‌رزان ده‌بێت، ده‌شڵێت: “كۆگاكانمان هێنده پڕن كه شوێنى هه‌ڵگرتنى كه‌لوپه‌ل و خۆراك نه‌ماوه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئاب، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى راگه‌یاند، “لەمەودوا نرخى ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت بەھۆی رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، چونكه ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبووە و ھێوربوونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبووە، هاوكات ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەشدەکرێت، تا ئێستا شەش وەجبە دابەشکراوە و بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە”.
وتیشى: “ھەڵگرتنی رسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبووە و رێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، ئه‌م هه‌ڵگرتنى رسوماته تاوه‌كو مانگی ئه‌یلول بەردەوامدەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکومەت بڕیاری لێدەدات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا خۆراك له كۆگاندا هه‌یه، كه‌مال موسلیم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “نرخی کەلوپەل ھەرزان بووە و تا ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



