ماوەی چوار مانگە زیاد لە 160 كارمەندی پاككەرەوەی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە مووچەیان وەرنەگرتووە

فەرمانگەی تەندروستی هەڵەبجە فۆتۆ |
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ماوەی چوار مانگە 163 كرێكاری پاككەرەوەی نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە مووچەیان وەرنەگرتووە لەكاتێكدا ڕەزامەندی بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان دراوە.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “ماوەی چوار مانگە 163 كارمەندی پاككەرەوە كە لە نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە كاردەكەن مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە كە مووچەكەیان بڕی 300 هەزار دینارە بۆ هەرمانگێك، لەكاتێكدا رەزامەندی خەرجكردنی پارەی مووچەی ئەو كارمەندانە دراوە، بەڵام كە نوسراو بۆ بانك دەكەین بۆ خەرجكردنی پارەكانیان پیمان دەڵێن: پارە نییە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەوە كارەساتە و كەرتی تەندروستی بەمشێوەیە بەڕێوەناچێت چونكە دەرمان كەمە و پارەمان بۆ خەرج ناكرێت كۆمپانیاكانی دەرمانیش ئامادەنین دەرمانمان بە قەرز بۆ دابینبكەن و ئامادە نین پارەیەكی زۆر بخەنە قەرزێكی ماوەدرێژ و نادیارەوە ئێمە نزیكەی ملیارێك دۆلاری كۆمپانیاكان قەرزارین، لەگەڵ ئەوەشدا كەرەستەی پاككەرەوەش بۆ پاككردنەوەی نەخۆشخانەكان نەماوە و كارنەكردنی بەشێكی كرێكارانیش كاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر نەخۆش و نەخۆشخانەكان”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ” 64 بەركەوتەی چەكی كیمیایی ئەگەر بە زووترین كات چارەسەری پێویستیان بۆ دابیننەكرێت و ڕەوانەی دەرەوە نەكرێن ئەوا بینایی لەدەستدەدەن ئەگەر نەبرێنە دەرەوەی وڵات؛ بۆیە ئەمە هۆشدارییەكە بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەدەین لە حكومەت و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی فریای كەرتی تەندروستی بكەون لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئاوڕ لە كێشە و گرفتەكانی كەرتی تەندروستی بدەنەوە”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
37 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
37 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4 hours لهمهوپێش


