سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ گفتوگۆى نیشتمانیى

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات ده‌ستبه گفتوگۆى نیشتمانى بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتیان ده‌كات، “سبه‌ى له كۆشكى حكومه‌ت له به‌غدا كۆببنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئاب، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه نیشتمانییه‌ى كه له‌سه‌ر شانمه له پێناو پاراستنى یه‌كڕیزى و ئاسایشى عێراق بانگهێشتى براكانم ده‌كه‌م له سه‌رانى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق كه سبه‌ى چوارشه‌ممه ئاماده‌بن له كۆشكى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه ده‌ستبه دیالۆگێكى نیشتمانى جددى بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى له خولقاندنى كه‌شێكى گونجاو كردووه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سیاسى عێراق و روونیكردووه‌ته‌وه، “پێویسته هه‌موان هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ئێستا ئارام بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان بكه‌ین و عێراق به‌رین به‌ره‌و كه‌نارى ئارامى”.
مسته‌فا كازمى له په‌یامه‌كه‌یدا داواى، “راگرتنى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان و شه‌ڕى لایه‌نه‌كان له میدیاكانه‌وه ده‌كات، “چونكه به وته‌ى ئه‌و، “ئه‌م كاره ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى گفتوگۆ نیشتمانییه‌كان جێگه‌ى خۆیان بگرن”.
له‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردان و لایه‌ندارى هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا دڵنیایی داوه كه، “دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه به‌شێك له ململانێ سیاسییه‌كان و ته‌نیا له‌پێناو پاراستنى گیانى هاووڵاتییانى عێراق چه‌كه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن، چونكه عێراق ئه‌مانه‌تێكه له‌ده‌ستى حكومه‌ته‌كه‌یدا”.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش


