وەهاب هەڵەبجەی: ههمیشه بۆ رێگریكردن له گهندهڵى ئامادهین

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر (CTG) | فۆتۆ: CTG
SNN
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر پهیامێكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، بەکردار سەلماندومانە بەجەستە و خوێن لەگەڵ پرۆژەی چاکسازی یەکێتی و سەرۆک (بافڵ)داین، وتیشى: “لەهەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەهێزی ئێمە بێت بۆ چاکسازی رێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەین و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبین”.
ئهمشهو سێشهممه 16ى ئاب، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر (CTG) پهیامێكى بڵاوكردهوه كه له بهشێكیدا دهڵێت: “ئێمە فێرنین خەڵک و حزب و سەرکردەکانمان بۆ کورسی و پۆست و بەرژەوەندی کەسی بفرۆشین، وەک ئەو نا بەرپرسانەی پێشتر پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بەکار دەهێنا، هەرکەسێک پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچوونە لەکارەکانمان بڕوانێت چەواشەکار و تێکدەر و لادەرە دەتوانن بەکاری چاکسازی و رێگریکردن لە قۆرخکاری و گەندەڵی بمانناسنەوە بەری خۆری گۆڕانکارییەکانمان بەبێژنگی چەواشەکاری ئێوە ناگیرێت”.
دهقى پهیامهكه
رێگری گەندەڵ و چەتەکانین
بەرپرسیارییەتی پاراستنی ئاسایشی گشتی لە ئەستۆی ئێمەدایە هەموومان پێکەوە کاراکتەری سەرەکی چاکسازی و گۆڕانکارین. بەکردار سەلماندومانە بەجەستە و خوێن لەگەڵ پرۆژەی چاکسازی یەکێتی و سەرۆک (بافڵ)داین، وە کارەکانمان لەگەڵ هەڤاڵانی کۆماندۆ ئەوە دەردەخەن بۆ هەمیشە لە بەرەی رەسەنی گۆڕانکاری و چاکسازی و ڕێبازی راستەقینەی خزمەتکردندا دەمێنینەوە.
ئێمە فێرنین خەڵک و حزب و سەرکردەکانمان بۆ کورسی و پۆست و بەرژەوەندی کەسی بفرۆشین، وەک ئەو نا بەرپرسانەی پێشتر پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بەکار دەهێنا، هەرکەسێک پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچوونە لەکارەکانمان بڕوانێت چەواشەکار و تێکدەر و لادەرە دەتوانن بەکاری چاکسازی و رێگریکردن لە قۆرخکاری و گەندەڵی بمانناسنەوە بەری خۆری گۆڕانکارییەکانمان بەبێژنگی چەواشەکاری ئێوە ناگیرێت.
بەو پەڕی راشکاوییەوە دەیڵێم، لەهەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەهێزی ئێمە بێت بۆ چاکسازی رێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەین و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبین.
دەتوانن وەک هەمیشە لەم رێبازە راستەقینەدا تاقیمان بکەنەوە، هەرکارێک بکەین بۆ بەرژەوەندی خەڵکە هەرگیز وەک چاوبرسییەکانی پێش گۆڕانکارییەکانی ناو حزبی شەهیدان نەمان ویستووە و نامانەوێت گیرفانی خۆمان پڕبکەین و خەڵکیش برسی بکەین.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
9 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
9 hours لهمهوپێش


