دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: “رێکاری ئەمنی توند بۆ پاراستنی کۆبوونەوەکە گیراوەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر رووداوێکی نەخوازراو، ھەروەھا ھێزی ئەمنی تایبەت دانراوە بۆ پاراستنی دادوەرەکان لەکاتی چوونە دەرەوەیان لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکە.”
داواکاری بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەر لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانی سەدرییەکان لەلایەن ھەریەک لە پەرلەمانتاران “سەڵاح عەرباوی” و “باسم شێخ” و “جەمال ئەسەدی” و “قاسم عەبادی” و “عەلی تائی” لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو بەرزکرایەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و وادەی دەستووریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تێپەڕیوە.
چاودێران پێیانوایە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بە رەتکردنەوە یاخود ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کاریگەری لەسەر داھاتووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
6 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
7 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
7 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
6 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
7 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
7 hours لهمهوپێش



