
عەلی عەلاوی
SNN
عەلی عەلاو پاش دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عێراق وردەکاری لەسەر دۆسیەیەکی گەندەڵی لەبارەی گومرگی عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ساڵانە 6 بۆ 7 ملیار دۆلار دەدزرێت.
عەلاوی رایگەیاند: “کاتێک پۆستی وەزارەتی دارایی وەرگرتووە، پرسیاری کردووە داهاتی عێراق لە هاوردەکردن چەندە، بەڵام کەس نەیزانیوە بەهۆی ئامار و زانیارییە دژبەرەکانی نێوان بانکی ناوەندی و بازرگانی و گومرگ و دیوانی چاودێریی دارایی، زانیاریەکان پێماندەڵێن عێراق ساڵانە بە لایەنی کەمەوە بە بڕی 70 ملیار دۆلار کاڵا هاوردە دەکات و نرخی گومرگی ئەم هاوردەیەش لە 9ملیار دۆلار زیاترە و ئەو بڕە پارەیە دەچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە یان ون دەبێت.”
لەبارەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمیشەوە ئاماژەی بەوەدا، “بە مەزەندی خۆم، 70 بۆ 80%ـی کۆی هەموو هاوردەکردنی عێراق بەبێ کۆنترۆڵی وەزارەتی دارایی و گومرگەکان لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە تێدەپەڕێت و هەر لەسەرەتای وەرگرتنی وەزارەتی دارایی باسی ئەوەم کردووە، خەڵک کاتێک دەپرسێت گومرگی عێراق لە کوێیە، چواریەکی کاڵاکان لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە دێنە عێراق، ئێمە وەکو گومرگەکان کۆنترۆڵمان بەسەریانەوە نییە، چۆن گومرگ وەربگرین لەکاتێکدا کۆنترۆڵمان بەسەریەوە نەبێت.”
باسی لەوەشکردووە، لیستی فەرمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، ئەوانە لیستی گومرگی خۆیان هەیە، گومرگی هەرێمی کوردستان نیوەی گومرگی فەرمییە، بۆیە دۆخەکە ئاڵۆز بوو، هەوڵدراوە کۆنترۆڵی بکرێت لەوانە بە دانانی بازگەی سەفرە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، کێشەکە هەر تەنیا گومرگی نییە، بەڵکو کۆی سیاسەتی ئابووریی دەرەوەی وڵات تێکدەدات و ناتوانی پارێزگاری لە بەرهەمی عێراقی بکەیت، ئەگەر ئەمە لەسەر هەموو دەروازەکان جێبەجێ نەکەیت.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش


