بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گشتگیرن و تەنها بواری زەوی و زار ناگرێتەوە

عوسمان سێدەری
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی زۆر گرنگ و پێویست بوون بۆ كۆتایی هێنان بە قۆرخكاری و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی گشتی، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە بڕیارەكان گشتگیرن و تەنها بواری زەوی و زار ناگرنەوە و هەر بەرپرسێك لەژێرناوی یەكێتی و پلەوپۆستەكەیدا كارێكی نایاسایی بكات لیپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
عوسمان سێدەری، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ وئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی كشتوكاڵ دەستخۆشیمان هەیە بۆ سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) چونكە بڕیارێكی گرنگی داوە بۆ ئەوەی كۆتایا بهێندرێت بە داگیركاری و قۆرخكاری لەژێرناوی یەكێتی و بەكارهێنانی پلەوپست بۆ بەرژەوەندی تایبەتی چەند كەسێك، چونكە ئەم بڕیارانە ئەوەمان پێدەڵێت كە دەبێت هەموومان بگەڕێنیەوە بۆ كاركردن بە یەكسانی لەماف و ئەركدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی گرنگی ئەم بریارانە ئەوەیە كە بڕیارەكان گشتگیرن و تەنها خۆیان لە بواری زەوی و زار ناگرنەوە، بەڵكوو هەركەسێك بیەوێت ناوی یەكێتی و پلەوپۆستی حزبی یان حكومی بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لە هەر بوارێكدا بێت بەگوێرەی یاسا رووبەڕووی دەبنەوە ئەمە هەنگاوێكی زۆر گرنگە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش دەكرێت كار بە یاسای پاداشت و سزا بكرێت هەركەس كاری باشی كرد پاداشت بكرێت و هەركەسیش كارێكی خراپی كرد سزا بدرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئامانج لەدەركردنی ئەو بڕیارە لە لایەن سەرۆك بافڵ بۆ زیاتر خزمەتكردنی چین و توێژەجیاوازەكانی كۆمەڵگایە، بۆیە ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان بەهەموو توانامانەوە پشتیوان و پاڵپشتی دەبین بۆ هەر كارێكی باش كە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14 hours لهمهوپێش


