ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی كوردستان درێژ دەكرێتەوە و SNN وردەكاری بلاودەكاتەوە

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی یاسا تا 3/11/2022 ئەم خولەی ئێستا لە كاری فەرمی خۆیدا دەبێت، لەدوای ئەو رێکەوتەوە كۆتایی بەم خولەی پەرلەمان دێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕێكنەكەوتوون ئەوا ئەم خولەی پەرلەمان درێژدەكرێتەوە تا ئەوكاتەی لایەنە سیاسییەكان دەگەنە ڕێككەوتن.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: درێژكردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان لەدوای كۆتایی هاتنی وادەی یاسایی ئێستای دوو لایەنی سیاسی و یاسایی لەخۆی دەگرێت، چونكە بە گوێرەی یاسا ئەم خولەی ئێستا تا 3/11/2022 دەتوانێت بەردەوام بێت لەكارەكانی، لەدوای ئەو بەروارەوە ئەگەر تەمەنی پەرلەمان درێژ نەكرێتەوە ئەوا بۆشایی یاسایی دروستدەبێت، بۆیە ئەمە كارێكی تازە نییە و لە خولەكانی پێشووش ئەم درێژكردنەوەیە ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە ئاخۆ دەتوانین بۆماوەی چەند تەمەنی پەرلەمان درێژ دەكەینەوە، بۆیە دەكرێت تا ئەوكاتەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەگەنە ڕێككەوتن و هەروەها وادەی ئەنجامدانی هەلبژاردن دیاری دەكرێت ئەم خولەی ئێستا بەردەوام دەبن لەكارەكانیان.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كۆمیسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكان داوای شەش مانگیان كردووە بۆ ئامادەكاری بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئێستاش ئێمە سێ مانگمان لەوادەی یاسایی خۆمان، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەم خولەی پەرلەمان درێژدەكرێتەوە ئەگەر هەلبژاردنیش بەڕێوەبچێت ئەوا دەكەوێتە ساڵی داهاتووەوە.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
16 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
16 hours لهمهوپێش


