
ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى پارێزگاى كرماشان رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى چوار مانگى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 591 هه‌زار كاڵا له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه ئاڵوگۆڕى پێكراوه”.
فه‌ریبورز كه‌ره‌مى، به‌رپرسى به‌شى رێگه‌وبان له پارێزگاى كرماشان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئاب، به ئاژانسى هه‌واڵى میهرى راگه‌یاندووه، “له ماوه‌ى چوار مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 591 هه‌زار و 992 تۆن كاڵاى ههمهجۆر له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌ڕێگه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه ترانزێتى هاورده و هه‌نارده‌ى بۆ كراوه”.
به وته‌ى فه‌ریبورز كه‌ره‌مى، “ئاڵوگۆڕى كاڵا له په‌روێزخانه‌وه به‌رێژه‌ى 290% زیادیكردووه له ماوه‌ى چوار مانگى سه‌ره‌تایی 2022 و 500 بارهه‌ڵگریش له ئێرانه‌وه و به سنوورى پهروێزخاندا چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى كاڵا ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “19 هەزار و 430 تۆن كاڵا لە سنووری پەرویزخانەوە هه‌نارده كرا‌و ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵى رابردوو كه 5 هەزار و 364 تۆن كاڵا بووە، 262% زیادیكردووە”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ى فه‌ریبورز كه‌ره‌مى روونیكردووه‌ته‌وه، “572 هەزار و 562 تۆن كاڵا هاورده كراون كه به‌رامبه‌ره به به‌رزبوونه‌وه‌ى هاورده‌كردنى كاڵا به‌ڕێژه‌ى 143% به‌راورد به ساڵى رابردوو”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
21 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
21 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش



