“ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری نایاساییەو نابێت ڕێگەی پێبدرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو ڕێگرییەی كە لەلایەن دەروشانی تەكییەی كەسنەزانی لە سلێمانی و هەروەها ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ ئەوەی ڕێگربن لە دروستكردنی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە دروستكردنی بەرزە پردێك، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەوكارە پێچەوانەی یاسایە و نابێت ڕێگە بدرێت پرۆژە خزمەتگوزارییەكان ڕابگیرێن وهاوكات پاڵپشتی بڕیارەكانی سەرۆك بافڵیش دەكەین.
هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەلایەن هەركەس و لایەنێك بێت بەهەر بیانوویەك بێت پێچەوانەی یاسایەو نابێت ڕێگەی پێبدرێت گرفت لەبەردەم تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دروستبكات، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت ئەوەیە كە یاساكان وەك خۆیان جێبەجێناكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانە دەكەین كە لەلایەن هەركەسێكەوە كێشەو گرفتیان بۆ دروستبكرێت، جا ئەو كەسانە كەسانی باڵا دەست بن یاخود هاووڵاتی ئاسایی بن یان هەرلایەنێكی دیكەبن، یاداشتی خۆمان دەنوسین و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارەی دەكەین و ئەركی لایەنی جێبەجێكارە ڕێگری لە هەر كارێكی نایاسایی بكات.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دەروشێنانی تەكییەی كەسنەزانی لە سلێمانی ئاگریان لە لافیتەی دروستكردنی پرۆژەی دروستكردنی بەرزە پردێك بەرداو ڕێگر بوون لەدروستكردنی ئەو بەرزە پردەو بەنیازیشن سبەی هەینی خۆپیشاندانی بەرفراوان لەدژی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە ئەنجام بدەن.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
16 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
16 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
17 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
17 hours لهمهوپێش



