ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى كێشه بۆ هه‌رێم دروستده‌كات؟

عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN – عەلی حەمهسەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوور نییه به‌هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوییه‌وه كێشه بۆ ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم دروست بكرێت.
لە دوو رۆژی رابردوودا عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق دەستیلەكاركێشایەوە، له ئێستادا ئه‌و پرسیاره دروستبووه كه ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى كێشه بۆ ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم به‌تایبه‌ت پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران دروستده‌كات یان نا؟
كوردۆ عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند، “دەستەلەكاركێشانەوەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق و دەستنیشانكردنی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت بۆ راپەڕاندنی ئیشوكارەكانی وەزارەتی دارایی، پێناچێت گرفتێكی ئەوتۆ بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم دروست بكات به‌تایبه‌ت پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران، چونكە لەلایەك لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا بڕیار لەسەر ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران دراوە، لەلایەكی دیكەشەوە بەپێی یاسا جێگری وەزیر ئەو دەسەڵاتەی پێدراوە بتوانێت بڕیار لەسەر ناردنی ئەو پاریە بدات”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ڕووى یاساییه‌وه ناكرێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عهلاو كێشه بۆ ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم دروستبكات، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره دڵنیا نییه كه له‌ڕووى سیاسییه‌وه ده‌سته‌به‌رى هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “دووریش نییە، دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق بكرێتە بیانویەك بۆ نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لە نێویشیاندا پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 تا 2016، چونكە لە رابردوودا عێراق هەمیشە بە دوای بیانوویەكدا گەڕاوە كه پارەی جوتیاران و هەر پارەیەكی دیكە نەنێرێت كە پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە هەیە، بەڵام ئێمە بەدواداچوون دەكەین و له‌سه‌ر هێڵین، ناهێڵین دەستلەكاركێشانهوهى وەزیری داریی بكرێتە بیانوو بۆ نەناردنی شایستە دارییەكانی هەرێم”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، “بابەتی ناردنی 200 ملیار دینارەكە پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوە كە نانێردرێت بۆ هەرێم تا ئەوكاتەی حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە پرۆژەیاسای بودجە و داهاتی فرۆشنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ حومه‌تى ناوه‌ند، بۆیە دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر بابەتی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم”.
More News
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
26 mins لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
2 hours لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
26 mins لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
2 hours لهمهوپێش



