“ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئازادكردنى مه‌رجدارى زیندانیانى بادینان زانیارى نوێ راده‌گه‌یه‌نین”

مونا یاقو، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | KRG
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئازادكردنى مه‌رجدارى زیندانیانى بادینان زانیارى نوێ راده‌گه‌یه‌نین، ده‌شڵێت: “دوو جار سه‌ردانى ده‌ستگیر كراوانى بادینانم كردووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئاب، مونا یاقو، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكاندا باسى كه‌يسى مانگرتنى چالاكوانه سزادراوه‌كانى بادینانى كرد و وتى: “راسته ئه‌و چالاكوانانه مانگرتنیان راگه‌یاندووه، به‌ڵام چا و قاوه و نیسكافه ده‌خۆنه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان وا نییه كه هیچ نه‌خۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر كاریگه‌ریی نه‌رێنى خۆى هه‌یه بێگومان”.
وتیشى: “من دوو جار سه‌ردانیانم كردووه و ته‌نانه‌ت چوومه‌ته قاوشى زیندانیهكهشیان”.
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، “له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم گفتوگۆیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئازادكردنى مه‌رجدار بۆ ئه‌و چالاكوانه سزادراوانه ده‌ربكه‌ن، چونكه مافى خۆیانه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌موكوڕى له فایله‌كانیان نه‌یانتوانیووه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كاره بكه‌ن”.
مونا یاقو له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تاوه كوتایی ئه‌مڕۆ زانیارى نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
19 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
19 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
19 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
19 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
20 hours لهمهوپێش



