بازاڕی عێراق
SNN
لە نوێترین راپۆرتی گۆڤاری global Financeی ئەمریکی بۆ دیاریکردنی وڵاتە دەوڵەمەند و هەژارەکانی جیهان، عێراق لە پلەی 79میندا دێت و پێش وڵاتی میسر دەکەوێت کە لە پلەی 92ەمیندایە.
لە راپۆرتی گۆڤارەکەدا زۆر جەختی لەو وڵاتانە کردووەتەوە کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی و دەرەکی و کۆرۆناوە هەژرای باڵی بەسەردا کێشاوە، بۆ نموونە وڵاتەکانی باشووری سودان و برۆندی لە ئەفریقا و کۆماری ئەفریقای ناوەراست کە هەژارترین وڵاتەکانی جیهان، لە نێوەندەشدا وڵاتی عێراق لە پلەی 79میندا دێت، لە کۆی 192 وڵات، بە کۆی داهاتی 12.141 دۆلار بۆ هەر تاکێک لە ساڵێکدا بەرێژەیەکی ناوەندی، هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات و سعودییە و عومان و قەتەرە و بەحرەین دەوڵەمەندترین وڵاتانی عەرەبی و لە پلەی 30ەمی دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهاندان.
دەشڵێت، وڵاتی سۆماڵ لە پلەی یەکەمی هەژاریدا دێت لە سەرتاسەری جیهاندا کە هەر تاکێک ساڵانە داهاتەکەی بە تێکرای ناوەندی دەگاتە 1092 دۆلار بۆ یەکساڵ، وڵاتی یەمەن لە پلەی دووەمدا دێت بۆ هەژارترین وڵاتانی جیهان، بە دواشیدا ئەرتیریا و سودان و مۆریتانیا.
وە هەریەکە لە وڵاتانی سوریا و ئەفغانستان و لوبنان و یەمەن و ئۆکرانیا، بەهۆی نەبوونی ئامارەوە لەم ریزبەندییەدا هیچ ئامارێکیان نییە.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش



