
دوكانێكى فرۆشتنى زێڕ له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
وته‌بێژى بازاڕى زێڕینگه‌رانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك زێڕی عه‌یارى 24 كه ئێمه ده‌یكڕین هه‌زار و 700 دۆلار دابه‌زیووه، ده‌شڵێت: “به‌هۆى خراپى بارى داراییه‌وه هاوڵاتییان زێڕ ناكڕن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ئاب، دلێر تاهیر، وته‌بێژى بازاڕى زێڕینگه‌رانى سلێمانى به SNN راگه‌یاند، “ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه نرخى زێڕ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر قاڵبێكى زێڕ كه كێشه‌كه‌ى كیلۆیهكه و عه‌یارى 24 ئێمه جاران به 57 هه‌زار و 400 دۆلار كڕیومانه، به‌ڵام ئێستا به 55 هه‌زار و 700 دۆلار ده‌یكڕین، كه ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكى به‌رچاوه و نرخى هه‌ر مسقاڵێك زێڕ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 50 هه‌زار دینار دابه‌زیووه”.
وتیشى: “به به‌راورد به ماوه‌كانى رابردوو نرخى زێڕ زۆر دابه‌زیووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان بارى داراییان زۆر خراپه ناتوانن بێن و زێڕ بكڕن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا پێشبینى دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ده‌كه‌ن وته‌بێژى بازاڕى زێڕینگه‌رانى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو؟، “پێشبینى ده‌كه‌ین له مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا دووباره نرخى زێڕ به‌رزبێته‌وه له بازاڕدا”.
به وته‌ى وته‌بێژى بازاڕى زێڕینگه‌رانى سلێمانى، “به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ به‌شێك له زێڕینگه‌ران زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و زیانه زۆر گه‌وره نییه”.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
59 mins لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
59 mins لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
3 hours لهمهوپێش



