
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما | فۆتۆ: Mcgill
SNN
كهشناسێكى عێراقى پێشبینى ده‌كات له سێ رۆژى داهاتوودا پله‌كانى گه‌رما له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رزى بمێننه‌وه و كه‌شى هاوینه به‌رده‌وامى هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئاب، سادق عه‌تیه، كه‌شناسى عێراقى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “له سێ رۆژى داهاتوودا كه‌شوهه‌واى هاوینه به‌رده‌وامى ده‌بێت له‌گه‌ڵ باى باكوورى ڕۆژئاوا له زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى له‌باره‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌شى هاوینه زاڵ ده‌بێت”.
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ زیاتر له‌و ئاسته‌ى كه تا ئێستا تۆماریان كردووه ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پله‌كانى گه‌رما یه‌ك بۆ دوو پله به‌رزده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نییه كه به‌زه‌قى هه‌ستیپێبكرێت”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



