“سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى ده‌ستوور كۆده‌بنه‌وه”

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: “له وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئاب، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌باره‌ى پرسى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان”.
له‌و باره‌یه‌وه مونا قاهوهچى، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، “كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمدایه كه داواى كردبوو له رابردوودا لایه‌نه‌كان به به‌پرسیاریه‌تى نیشتمانى خۆیان هه‌ڵبستن بۆ ده‌ستكردن به رێكاره‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ ئێمه تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، چونكه هه‌بوونى ده‌ستوور زۆر گرنگه بۆ پاراستنى مافى هاووڵاتییانى هه‌رێم و مافى پێكهاته‌كانیش”.
قسه‌كانى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژى 1ى ئه‌یلول، كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان پاش پشووى هاوینه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش



