
فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا
SNN
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، بە بڕیاری جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سوپای ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانیان لە دێرزووی سووریا بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەو هێرشەدا گرووپێکی چەکداری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کراوەتە ئامانج و لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە بۆردمان کراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ئەو هێرشەکە ئاسمانییە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا بووە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە ناوچەکەدا لە لایەن ئەو گرووپانەی سەر بە ئێران دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکادا باس لەوە کراوە، واشنتن لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ و پشێویدا نییە، بەڵام هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە خەڵکەکەیان دەگرێتەبەر، ئامانجی هێزەکانی ئەمریکاش لە سووریا پێناوی تێکشکانی داعشە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



