
خوێندنگە
SNN
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا سێ رۆژى ساڵى نوێى خوێندن تهرخانبكریت بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ى خوێندكاران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى نیسان، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێنماییه نوێیه‌كانى ساڵى نوێى خوێندنى بڵاوكرده‌وه كه له خاڵى دووه‌میدا هاتووه، “پێویسته سێ رۆژى سه‌ره‌تاى ده‌وامى خوێندكاران تایبه‌ت بكرێت به وتنه‌وه‌ى وانه‌ى هۆشیارى له بوارى مادده هۆشبه‌ره‌كان، پاراستنى ژينگه و ئاو، چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان”.
له خاڵى چواره‌مى رێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “پێویسته هه‌مان به‌رنامه‌ى سێ رۆژى سه‌ره‌تاى ساڵ له سه‌ره‌تاى وه‌رزى دووه‌م كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 1 و 2ى كانونى دووه‌م، دووباره جێبهجێبكرێتهوه”.
ده‌قى رێنماییه‌كان


More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



