
SNN
ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەکی زۆری بانکی لوبنان لەلایەن هاووڵاتیانەوە درا بەسەریاندا و داوای ئەو پارە بلۆککراوانەیان دەکەن لە بانکەکانی لوبناندا، حکومەتی ئەو وڵاتەش بڕیاریدا سەرجەم بانکەکان دابخان بۆئەوەی کاری لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
هەر ئەمرۆش بەشێک لە بانەکانی لوبنان زیاتر لە 10 جار لەلایەن خاوەن پارەکانەوە بڕان و هاووڵاتیان داوای پارەکانی خۆیان دەکەن کە لەنێو بانکەکاندا بلۆک کراون، ئەمە کاتێکدایە کە سەرجەم بانکەکانی لوبنان بەبێ ئاگادارکردنەوەی خاوەن پارەکان دەستی بەسەر سەرجەم پارەکانی هاووڵاتیاندا گرتووە نایانداتەوە تا کاتێکی نادیار.
دۆخی ئابووری لوبنان لەوپەڕی سەختیدایە و هاووڵاتیان لەژێر قەیرانێکی ئابووری سەختدا دەژین و وڵات رووبەرووی چەندین گرفتی ئابووری سوتەمەنی و نەمانی خۆراک بووەتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



