
سانا‌و فهڕهیدون جوانڕۆیی، رێكخه‌رى كۆنفڕانسى رێگریكردن له لافاوى هه‌ولێر
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ئه‌یلول، كاره‌كانى كۆنفڕانسى رێگریكردن له لافاوى هه‌ولێر له‌و شاره دهستیبهكارهكانى كرد و رێكخه‌رى كۆنفڕانسه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “چه‌ندین مامۆستاى زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كى زانستى توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و كردویانه به پرۆژه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكرێت له روودانى لافاو له هه‌ولێر”.
سانا‌و فهڕهیدون جوانڕۆیی، رێكخه‌رى كۆنفڕانسه‌كه له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى كۆنفڕانسه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به هاوكارى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت چه‌ند مامۆستایه‌كى زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كى زانستى به‌دواداچوونیان كرد بۆ هۆكاره‌كانى روودانى لافاو له هه‌ولێر و باشترین رێگه‌كان بۆ به‌رگریكردن له روودانى، له ئه‌نجامدا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك هاتنه به‌رهه‌م و ئه‌م پرۆژانه‌ش ده‌كه‌ینه پرۆژه”.
له‌باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆنفڕانسه‌كه‌وه سانا‌و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌مڕۆ ئێمه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك ده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌وانه چۆنیه‌تى گلدانه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌یه پێش ئه‌وه‌ى بگاته ناو هه‌ولێر، دووه‌میان بریتیه له چۆنیه‌تى رێگریكردن له چۆنیه‌تى دروستبوونى لافاو و كۆتا ته‌وه‌ره‌ش بریتیه له چۆنیه‌تى رێگریكردن له به‌فیڕۆچوونى ئاوى لافاو”.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا رێكخه‌رى كۆنفڕانسه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سه‌رجه ئه‌و پێشنیارانه‌ى كه له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو ده‌بنه پرۆژه بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ى دروستبوونى لافاو له وه‌رزى زستاندا له شارى هه‌ولێر”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



