جارێكی دیكە لە ڕیزبەندی زانكۆكاندا، زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە

SNN-عەلی حەمەسەعید
پێگەی وێبۆمێتریكس ریزبەندییەكی نوێی زانكۆكانی راگەیاند و بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی سلێمانی بە ئاستێكی زۆر بەرز لە ھەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو زانكۆی سلێمانی بەهەمان شێوەی ئێستا لە پلەی یەكەمدابوو لەسەر ئاستی هەرێم.
بەگوێرەی نوێترین ڕیزبەندی پێگەی Webometrics زانكۆی سلێمانی لە راپۆرتی نیوەی دووەمی ساڵی 2022ی پێگەكە جارێكی دیكە لە رانكینی زانكۆكانی لەسەر ئاستی جیهان و عیراق بڵاوكردەوە، زانكۆی سلێمانی، بۆ ئەمجارەش بە ئاستێكی زۆر بەرزتر لە جارەكانی پێشوو پێشەنگە
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بەپێی راپۆرتە نوێیەكەی پێگەی Webometrics زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان لە پلە یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عێراق و جیهانیش چەندین پلە چووەتەپێشەوە.
هەرلەو ڕانكینەدا، لە دوای زانكۆی سلێمانی كە بە پلەی یەكم دێت زانكۆی ئیشك لە پلەی دووەم و زانكۆی سۆران لە پلەی سێیەم و زانكۆی سەلاحەدینیش لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەكەدان.

More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



