توانیمان پرۆژەی گراند بۆلیڤارد راگرین کە سەرلەبەری نایاسایی بوو

SNN
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: دوای ھەوڵ و بەدواداچوونی پەرلەمانی توانییان پڕۆژەی گراند بۆلیڤارد ڕابگرن کە سەرلەبەری نایاسایی بوو، لە ئیستادا بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی پڕۆژەکەی راگرتووە.
ئاشکراشیکرد، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی کردنەوە ڕێگە بە کاری نایاسایی و پێشێل کردنی یاسا و ڕێنمای نادەن، بەھیچ جۆرێکیش نابێت ڕێگەی بدەنەوە جارێکی دیکە ئیشی تێدا بکاتەوە چونکە بەپێی یاسا پڕۆژەکە بازرگانییە و نابێت بکرێتە نیشتەجێبوون و کۆمپانیای وەبەرھێن مافی نییە مامەڵەی پێوە بکات وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، دەبێت ھاووڵاتیان وریابن و پارە نەخەنە دەستی ئەم جۆرە کۆمپانیایانەوە و ئەرکی دەستەی وەبەرھێنانیشە بەھیچ جۆرێک مۆڵەتییان پێنەدات و پێشێلی یاسا و فەرمانەکەی خۆی نەکات و دەبێت بە یەکجاری پڕۆژەکە ڕابگیرێت وەک شوێنێکی سەوزای گشتی و خزمەت گوزاری و گەشتیاری و بازرگانی بمێنتەوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



