بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئەیلول، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە هۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجوومەن، کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ کاروباری ڕێکخراوەیی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی ، لەوبارەیەوە ڕێو شوێنی پێویست گیرانە بەر.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی داکۆکیکردن لە مێژووی پڕ سەروەری و شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆرشی نوێی گەلەکەمان، هەروەها لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، بۆ پارێزگاریکردن لە ڕەوتی ئەو مێژووە لە هەر شێواندن و چەواشەکارییەک، لە ڕێی بەڵگە و دیکۆمێنتی پشتڕاستکراوە و داکۆکی لە سەروەرییەکانی بکرێت، بەتایبەتی وەڵامی ئەو هەموو ناهەقییانە بدرێنەوە کە ماوەیەکە لە ڕێی چەند کتێبێکی چەواشەکارانەوە دەرهەق بە خەباتی مێژوویی یەکێتی و سەرکردەکانی کراون و مێژووی گەلەکەمان و ڕەمزەکانی بەلاڕێدا دەبەن.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



